ۆرکشۆپێک بەناونیشانى (سیستمى ئامادەبوونى خویندکاران) .
ڕۆژى 23/9/2018 ۆرکشۆپێک لەلایەن پ.ى.د.(نزار عبدالقادر على ) سەرۆکى بەشى زانستى دارایى و بانک بەناونیشانى (سیستمى ئامادەبوونى خوێندکاران ) لەزانکۆى جیهان-سلێمانى پێشکەشکرا.
ئەم سیستمە بەشێکى تایبەتە بە مامۆستایان کە تیایدا مامۆستا دەستنیشانى ئەو وانانەى دەکات کە دەیڵێتەوە،وە خشتەى هەفتانەى مامۆستا و هۆڵەکانى وانەوتنەوە دەستنیشان دەکات ،مامۆستاڕۆژانە ئامادەبوونى خوێندکاران دەست نیشان دەکات بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیکى دەینێریت بۆ سێرڤەرى ئامادەبونى خوێندکاران.
هەروەها بەشێکى ترى تایبەتە بە خوێندکاران هەفتانە لیستى ئامادەنەبونى خوێندکاران دەر دەکات کەهەرخوێندکارێک ڕێژەى ئامادەنەبونى بۆ دەستنیشان دەکرێت کە لەتابلۆى ئاگادارى هەڵدەواسرێت .
پێشکەشکار: د.نزار عبدالقادر على، د.کامەران حەمە علی فەرەج ، د.عەمار وەیسی
ناونیشان:سیستمى ئامادەبوونى خویندکاران
لیستی ئامادەبوان