
بەشدارى کردنى سەنتەری جێندەرناسی له مێز گردێک لەگەڵ رێکخراوى (Women For Women International ) بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆزینەوەی رێگە چارە بۆ نەهێشتنی دیاردەی کوشتنى ژن به بیانوى شەرەف که نوێنەری چەندین رێکخراو و دەزگاى باڵا بەشداربوون . که تێیدا بەرێوەبەری سەنتەری جێندەرناسی (دکتۆرە. هەناو حسن محمد خان ) باسى ئەرک و ڕۆڵی زانکۆکانى کرد بۆ دۆزینەوەی هوکار و رێگەچارەی ئەو دیاردەیە بە شێوازێکى زانستى ، وە ئاماژەى بەوەدا کە زانکۆى جیهان – سلێمانى لە سۆنگەى گرنگى دان بە مافەکانى ژنان و پیاوان گرنگیەکى زۆر بە سەنتەرى جێندەرناسى دەدات هەر بۆیە هەماهەنگى دەربڕى بۆ کار و چالاکى هاوبەش لەگەڵ رێکخراوى (women for women international ) لەو بوارەدا.