ئەمڕۆ ١٤/١٢/٢٠٢٤، لە زانکۆی-جیهان سلێمانی پانێڵێك بە ناونیشانی ( داهاتووی ڕۆژئاوای کورستان پاش گۆڕانکاریەکانی سوریا) بەڕێوەچوو، کە تێدا ژمارەیەك بەرچاو لە مامۆستایان، کەناڵەمیدیاییەکان، خوێندکاران و میوان وکەسایەتییەکان ئامادەبوون.
پانێڵەکە کە بەشی یاسا ڕێکیخستبوو، لە سێ تەوەر پێکهاتبوو، تەوەری یەکەمیان شرۆڤەیەك بوو بۆ تێزی ڕۆژئاوای کوردستان لە پاش ئەسەد ولە لایەن بەڕێز “پ.د. ئومێد رفیق فتاح”وە پێشکەشکرا. تەوەری دووەم خوێندنەوەیەك بوو بۆ بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە چارەسەری دۆخی سوریا ولەلایەن “پ.ی.د عیباد ابراهیم احمد” وە پێشکەشکرا. لە تەوەری سێیەمدا ک لە لایەن م.ی دژوار أنور أحمد پێشکەشکرا، تیشكخرایە سەر گرووپە چەکدارییەکانی سوریا وکاریگەرییان لەسەر نەخشەی جیۆسیاسی ئەو وڵاتە.
لە کۆتیایی بۆنەکەشدا، دەرگای پرسیار وگفتوگۆ بۆ ئامادەبوون کرایەوە.
Related posts