
ڕێکەوتی ١٤/٢/٢٠٢٣، وەك بەشێک لە پرۆگرامی خۆیندنی بەشی یاسا وزیاتر ئاشنابوونی خۆیندکاران بە بواری پراکتیکی یاساکان وچۆنیتی بەرێوەچوونی داوا یاساییەکان و رێکارەکانی دادبینی، بە سەرپەرشتی د.شاخەوان صابر احمد خوێندکارانی قۆناغی پێنجەمی بەشی یاسا سەردانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوی سلێمانی کرد.
لە چوارچێوەی سەردانەکەدا سەردانی دادگای بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزای کرا ولە لایەن بەرێز سەرۆکی دادگای توندوتیژی خێزانیەوە کورتەیەك پێشکەش کرا لەسەر کارەکانی ئەو داگایە و تیشک خرایە سەر کێشەکانی توندوتیژی خێزانی و رێکارەکانی دادگا تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی.
دواتر بە پراکتیکی لە لایەن مامۆستای وانەوە خۆیندکاران سەردانی هۆڵی دادبینی دادگای تاوانەکانی سلێمانی یەك و دوو و سێ یان کرد، دوای تەواو بوونی دادبینیەکان لە لایەن بەرێز دادوەر د.سردار علي عزیز دادوەری دادگای تاوانەکان ڕوونکردنەوەی پێویست درا بەخۆیندکاران سەبارەت بەکاری دادگای تاوانەکان و خۆیندکارانیش پرسیاریان ئاراستەی بەڕێزیان کرد.









