ڕێکەوتی ٢١/١١/٢٠٢٣ شاندێکى زانکۆى پالاسکى (Palacky University Olomouc) چیکى بەسەرۆکایەتى دکتۆر پاڤێڵ سپرۆڤ (Pavel Spirov) سەردانی زانکۆی جیهان-سلێمانی کرد.
لە دانیشتنەکەدا سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی پ.د. ئومێد رفیق فتاح و یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری كارگێڕی و خوێندکاران پ.د بەمۆ پەروێز عەزیز و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. سادات عبدللە عزيز و بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆری و پەیوەندییەکانی زانکۆ ئامادەبوون.
لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بە مێژووی زانکۆی جیهان-سلێمانی و بەشە زانستیەکانی زانکۆ کرد، هەروەها ئاستی هەماهەنگیی نێوان زانکۆی جیهان ود امەزراوە نێودەوڵەتیەکان خستە ڕوو.
سەرۆکى شاندى زانکۆى پالاسکى چیکى سوپاسی میواندارێتی زانکۆی جیهان-سلێمانی کرد، وپەرۆشیی خوێ دەربڕی بۆ هەر جۆرە هەماهەنگیەك لە نێوان هەردوو زانکۆدا لە بوارە زانستیە جیاوازەکان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا باس لە واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەيشن لەنزیکترین دەرفەتتدا لە نێوان هەردوولا کرا بەمەبەستی سوود وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆی جیهان- سلێمانی لە بەرنامەى ئیراسمۆس پڵەس و، هەماهەنگیکردن بۆ کردنەوەى بەشى ئەندازیارىی نەوت لە زانکۆى جیهان-سلێمانی و بەخشینى بڕوانامەى هاوبەش بەخوێندکاران.