ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ۲۰۲٤، زانکۆی جیهان سلێمانی بەشدارییەکی چالاکانەی کرد لە کۆڕبەندی خوێندنی باڵای ئوردن – کوردستان ۲۰۲٤. پ. د. ئومێد رەفیق فتاح سەرۆکی زانکۆ، ی. پ. د. سادات عبدالله عزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ی. پ. د. لوئي فیصل عبالرزاق، سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، م. ی. دژوار أنور أحمد، بەڕێوەبەری میدیا و پەیوەندییەکانی زانکۆ بەشداربوون لەم کۆڕبەندەدا.
ئەم بۆنە گرنگە کە لەلایەن هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن ڕێکخراوە، زیاتر لە ٧٥ ڕێکخراو و زانکۆ و دامەزراوەی توێژینەوە لە هەردوو ووڵاتی ئوردن و هەرێمی کوردستان بەشداری تێدا دەکەن بەمەبەستی بەهێزکردن و هەماهەنگی ئەکادیمی لە نێوانیاندا.
کۆڕبەندەکە وەک پلاتفۆرمێکی بەنرخ ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ زانکۆی جیهان سلێمانی بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمییە پێشەنگەکان و دیاریکردنی نەخشە ڕێگایەك بۆ دروستکردنی پەیوەندی زانستی و توێژینەوەی هاوبەش، لە ڕێگەی بەشداریکردن لە وۆرکشۆپەکان و چالاکی ئەکادیمی هاوبەش کە دەبێتە هۆی ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی و هاوبەشیکردنی زانیاری لە داهاتوودا.
ئەم بەشدارییە لە کۆڕبەندەکەدا ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی زانکۆی جیهان سلێمانییە بۆ بەهێزکردنی پرۆفایلی نێودەوڵەتی و پەرەپێدانی ژینگەیەکی ئەکادیمی زیندوو بۆ خوێندکاران و فاکەڵتییەکانی کە ڕێگا خۆش دەکات بۆ توێژینەوە و داهێنان و پێشکەوتنی زانستی و پەروەردەیی.