
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠١٩/٥/١٦ شاندێکی زانکۆی جیهان بەسەرپەرشتی پ.ی.د.ئومێد ڕەفیق فەتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان –سلێمانی ، د.ئارێز محمد سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی ، م. هێمن ڕەشید ئاغا بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیان کرد و، لەلایەن بەڕێز عەمیدی مافناس( فەرەیدون عومەر) بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی پێشوازیان لێکرا.
مەبەست لەسەردانەکەیان ناساندن و ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک بوو بە ناوی (AI in Urban Traffic Management) لەلایەن خوێندکار (میر کاوە) خوێندکاری قۆناغی پێنجەمی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی زانکۆمان کە خوێندکار (Meer Kawa) بەشداربووە لە پێشبڕکێیەکی (Iraq innovation Hackathon) لەبواری سیستەمی هاتووچۆداو، یەکەمی پێشبڕکێکە بوو لەسەر ئاستی پارێزگاری سلێمانی .
پڕۆژە و توێژینەوەی (باشترکردنی بواری ترافیک) لەڕێگەی سیستەمی زیرەکی دەستکرد (AI) کار لەسەر ترافیک لایتەکان دەکات و وا دەکات قەرەباڵغی لە سەرشەقامەکان و بەتایبەت لە ئینتەرسێکشنەکاندا کەم بکاتەوە، بۆ یەکەم جارە لە هەموو عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیستەمێکی لەم جۆرە دروست بکرێت، وە سیستەمەکە پێشکەشی هاتووچۆی سلێمانی کراوە بۆ ئەوەی لە شاری سلێمانی جێبەجێ بکرێت.
پاشان سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی خوێندکار (میرکاوە) ی کرد وەك و خوێندکارێکی بەهرەمەند.
لە کۆتایدا بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆ و خوێندکار (میر کاوە ) کرد.















