
لە درێژەى کارو چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆى جیهان-سلێمانى ڕێكهوتی( 05-12-2020 )بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامهتى بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى بەڕێز (م. کریم عبدالرحمن عثمان) سیمینارێکى پێشکەش کرد، بۆ خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى بەشى وهرگێڕان .
تەندروستى و سەلامەتى گرنگیەکى زۆرى هەیە لە ژیانى ڕۆژانەى هەرتاکێک بە تایبەت لەم دۆخەى ئێستا کە دەبێت سەرجەم خوێندکاران پابەندبن بە خۆپارێزى و تاک پارێزى و دوورکەوتنەوە لە تێکەڵاو بوون و ئاشنا بوون بەسەرجەم ڕێکارە تەندروستەکان بۆ ڕێگریکرن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا . ساڵانە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى خولى ڕاهێنان و سیمینارى تایبەت ئەنجام دەدات بۆ سەرجەم خوێندکارانى قۆناغى (یەکەمى) زانکۆى جیهان – سلێمانى تا لە نزیکەوە خوێندکارانمان زیاتر ئاشنا بن و هۆشیاربن لە جێبەجێکردنى ڕێنماییە تەندروستیەکان بۆ حۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆڕۆنا .