بۆ ئاشناكردنى خوێندکارانی زانکۆ بە لایەنی كارگێری و سەرچاوەى مرۆیی فرۆکەخانەکە، بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان- سلێمانی، گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێیەم بەسەرپەرشتی م. سۆران حمە سعيد بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕێكخست.
لە گەشتەکەدا، کارمەندانی بەشى ڕاگەیاندن و زانيارى لە فڕۆکەخانە، خوێندکارانیان ئاشناکرد بە بەشە جیاوازەکانی فڕۆکەخانەکە، وزانیاری تەنکنیکی وکارگێڕی تەواویان لەسەر بەشەکان پێشکەشکرد. جگە لەوەش، خوێندکاران سوودمەندبوون لەو زانیاریە تیۆری وپراکتیکیانەی کە لەلایەن کارمەندانی بەشی پەیمانگا و بەشی کۆنتڕۆڵی فڕۆکەخانەوە پێشکەشیان کرا.
لە کۆتایی گەشتە زانستیەکەدا، ڕێز وسوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان- سلێمانی گەیەندرایە، بەڕێز بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە پای هاوکاری بەردەوامی ستاف وکارمەندانی فرۆکەخانەکە بۆ خوێندکارانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان سلێمانی لە کاتی گەشتە زانستیەکاندا.
Related posts