وەک نەریتێکی ساڵانە زانکۆی جیهان سلێمانی پاش وەرگرتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکانی هەڵدەسێت بە ناساندنی هەموو ڕێنماییە کارپێکراوەکان لەناو زانکۆدا بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، ئەمەش لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە ئەنجام دەدرێت،
دیدی زانکۆش بۆ ئەم کارە بێگومان وەک یەکێک لە ئەرکەزانستی و پیشەییەکانی خۆی دەبینێت بەرامبەر بەخوێندکارانی، تا لەو ڕێگەوە ببێتە دەرفەتێکی گونجاو لەبەردەمیان دا، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تەواو بەرچاوڕوونی پێویست بە خوێندکاران بدرێت سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردنێکی دروست و پیشەیی لە چوارچێوەی حەرەمی زانکۆدا.
جێگەی ئاماژەیە، ڕێنماییەکانییش لەم بوارانەدا خۆی دەبینێتەوە:
ڕێنماییەکانی دەوام کردن، تاقیکردنەوەکان، ڕێنماییەکانی لیژنەکانی بەرزەفتی و ڕێنمایی ژینگەیی لەلایەن بەڕێز د.ئاسۆ حمەشین بەڕێوەبەری کارگێڕی زانکۆ خرایە ڕوو.
دواتر، سەرجەم ڕێنماییەکانی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی تۆمار و وەرگرتن لە لایەن بەڕێز م.ی لێهات یوسف بەڕێوەبەری فەرمانگەی تۆمار و وەرگرتن ڕوونکرایەوە.
کۆتا بڕگەش تایبەت بوو بە ڕێنماییە تەندروستیەکان لە لایەن بەڕێز گۆران خلیل بەرپرسی بنکەی تەندروستی زانکۆ ڕوونکرایەوە.
لەکۆتایی دا وەڵامی پرسیاری خوێندکاران درایەوە و ئەم چالاکیەش جێگەی نرخاندن و خۆشحاڵی بەڕێزیان بوو.
Related posts