
رۆژی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ لە شاری هەولێر بە چاودێريی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئامادەبوونی هەریەک لە بریکارانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەرۆکى زانکۆکان، ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ و مامۆستایانى زانکۆ و میوانانی ئەکادیمی، دیداری (دەرفەت و ئالنگارییەکانی بەکارهێنانی ژیريی دەستکرد لە بڵاوکراوە ئەکادیمییەکاندا) لەلایەن فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەرێوەچوو.
لە دیدارەکەدا هەریەک لە پ.ی.د. سادات عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆیکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵا و م.ی عەلی فەرەج بەرێوبەری تۆمار و وەرگرتنی زانکۆمان بەشداربون. لە دیدارەکەدا چوار پانێل و گفتوگۆی زانستی لەبارەی دەرفەت و ئاڵانگارییەکانی ژیری دەستکرد بەرێوەچوو، هاوکات لە گفتوگۆکاندا بەرێز پ.ی.د. سادات عەبدوڵڵا بەشداری لە گفتوگۆکاندا کردو تێبینی و پێشنیاری خۆی ئاراستەی پانێلیستان کرد.
لە کۆتایدا دیداری (دەرفەت و ئالنگارییەکانی بەکارهێنانی ژیريی دەستکرد لە بڵاوکراوە ئەکادیمییەکاندا) بە دەرکردنى چەند ڕاسپاردەیەک کۆتایی بە کارەکانى هێنا.