ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤/١٠/٢٠٢٢ بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-سلێمانی گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی وەرگێڕان رێکخست و سەردانی کەناڵی ئاسمانی کوردساتیان كرد.
گەشتە زانستییەکە بە سەرپەرشتی هەر یەک لە بەڕێزان (د. موئمین یاسین محمدامین، م.ی. دیار جمال) مامۆستایانی بەشی وەرگێڕان سازکرا و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کەناڵی کوردساتەوە پێشوازییان لێکرا.
لە گەشتە زانستییەکەدا خوێندکارانی زانکۆی جیهان-سلێمانی بە بەش و سێکتەرە جیاوازەکانی کەناڵی کوردسات ئاشناکران و چۆنیەتی پرۆسەی وەرگێڕانی تێکست و وەرگێڕانی راستەوخۆ و دۆبلاج بۆ خوێندکاران روونکرایەوە.
بەڕێوەبەران و کارمەندان و وەرگێڕانی کەناڵی کوردسات جگە لە گێڕانەوە ئەزموونی کاریی خۆیان وەڵامی پرسیاری خوێندکارانیان دایەوە.
بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهانی-سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ئەکادیمی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، پلانی چالاکی زانستی و ئەکادیمی جێبەجێ دەکات کە چەندین چالاکی فەرهەنگی و ئەکادیمی تێدایە بەمەبەستی راهێنانی زیاتر بە مامۆستایان و خوێندکارانی بەشەکە.