وەك چالاكيەكى زانستى لە چوارچێوەى ڕاهێنانى خوێندكاران بە شێوەكى مەيدانى و ئەكاديمى ڕۆژى سێشەممە (23/4/2024) خوێندكارانى بەشى پەروەردەى گشتى بەسەرپەرشتى د. عادل محمد نورى سەردانى قوتابخانەى كانى گۆمەى بنەڕەتى/ هاوڕێى منداڵيان كرد، لە سەردانەكەدا خوێندكاران ئاشنا كران بەشێوازى وانەوتنەوە و مامەڵەكردن لەگەڵ فێرخوازن لە قوتابخانەكەدا وەك بەشێك لە پەيڕەوكردنى لە قوتابخانە حكوميەكاندا، بۆ ئەم مەبەستە خوێندكاران بەشدارى چەند وانەيەكيان كرد، پاشان لە لايەن بەڕێز مامۆستا كاروان ئەكرەم بەڕێوەبەرى قوتابخانە، ڕونكردنەوەى پێويست درا بە خوێندكاران لەسەر شێوازى بەڕێوەبردنى قوتابخانە.
لە كۆتايدا خوێندكاران و سەرنج و تێبينيەكان ئاڕاستەى دەستەى بەڕێوەبردنى قوتابخانەكە كرد و پاشان بەناوى زانكۆى جيهان و سەرۆكايەتى بەشى پەروەردەى گشتيەوە سوپاسى دەستەى بەڕێوەبردنى قوتابخانەكە كرا بۆ ئەو دەرفەتە ناوازەيەى بۆ خوێندكارانيان ڕەخساند.
Related posts