ئەمڕۆ ڕێكەوتی 04-09-2023، دووەم خولی پێداگۆجی بۆ (110) مامۆستای وەزارەتی پەروەردە لە زانكۆی جیهان-سلێمانی دەستی پێكرد، خولەكە بە هەماهەنگی لە نێوان دەستەی ئەمیندارانی زانكۆكانی جیهان و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكخرا، ئامانجی ئەم خولە كە دەزگای زەكاتی زانستی زانكۆی جیهان بەڕێوەی دەبات، ڕاهێنانی مامۆستایانە لەسەر نوێترین شێوازەكانی وانەووتنەوە(پێداگۆجی) وە ئامادەكردنیانە بۆ گواستنەوەی تواناكانیان بۆ خوێندنگە جیاوازەكان.
زانكۆی جیهان-سلێمانی وەكوو ئەركێكی پەروەردەیی هەمیشە گرنگیداوە بەدروستكردنی پەیوەندی لە نێوان زانكۆ و كەرتە جیاوازەكاندا و بەتایبەتی كەرتی پەروەردەیی، خولەكە ماوەی (6) هەفتە دەخایەنێت وە لەلایەن پسپۆرانی بواری (پێداگۆجی) وانەكان دەوترێنەوە.