
ئەمڕۆ ڕێكەوتی ١١/١٠/٢٠٢٣، دووەم خولی پێداگۆجی، کە تێیدا (١٢٠) مامۆستای وەزارەتی پەروەردە بەشداربوون، لە زانكۆی جیهان-سلێمانی کۆتایی هات، خولەكە بە هەماهەنگی لە نێوان دەستەی ئەمیندارانی زانكۆكانی جیهان و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكخرا، وئامانجی ئەم خولە کە (٦) هەفتەی خایاند، ڕاهێنانی مامۆستایان بوو لەسەر نوێترین شێوازەكانی وانەووتنەوە(پێداگۆجی) و ئامادەكردنیان بۆ گواستنەوەی تواناكانیان بۆ خوێندنگە جیاوازەكان
لەمەراسیمی کۆتایی خۆلەکە کە سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-سلێمانی ونوێنەری دەستەی ئەمیندارانی زانکۆکانی جیهان وبەڕێوەبەر ونوێنەرانی بەێوەبەرایەتی مەشق وڕاهێانی وەزارەتی پەروەردە ئامادەبوون، سوپاس وڕێزلێنان بە مامۆستایانی خولەکە وبڕوانامەی بەشداریکردن دابەشکرا بەسەر مامۆستایانی بەشداربوو.