ئەمڕۆ١٢/١١/٢٠٢٢ پ. د. دانا عبدالکریم سعید، مامۆستا لە بەشی یاسا، زانکۆی جیهان-سلێمانی سیمنارێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی دیارترین و سه‌ره‌كیترین مقەوماتهكانی بنیاتنان و ته‌واوكاری له سیسته‌می دادوه‌رێتی كارگێڕی، كه له هه‌رێمی كوردستان کێشەی سه‌ره‌كین.
پێشکەشکار بە ووردی باسی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌قه یاساییانه‌ی كه ڕێگه‌ی تایبه‌تی تانه یاخود ڕێگری ته‌واون له به‌رده‌م دادگای كارگێڕی له بینینی ئه‌و داوایانه‌ی له‌به‌رده‌میدا به‌رز ده‌كرێنه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و کێشانەی كه په‌یوه‌ندیان به ماوه‌ی یاسایی تانه‌كان هه‌یه وە پێویستیان به دیاریكردن و یه‌كخستن هه‌یه، چونكه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیدارن به سه‌قامگیری پێگه‌و مامه‌ڵه یاساییه‌كان و ئاسایشی یاسایی، ئه‌مانه و زۆرێكی تر كه پێویسته یاسادانه‌ری كوردستانی كاری جدی له‌سه‌ر هه‌مواركردن یاخود ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێی ئه‌نجومه‌نی شورای كوردستان.
بە گفتوگۆ و پرسیار و وەلامی مامۆستایانی میوان کۆتایی بە سیمینارەکە هات.