ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکێك لە قێزەونترین تاوانەکانی سەدەی ڕابردوو، کە دژ بە خاكی كوردستان ودانيشتوانەکەی ئەنجام درا. لە ڕۆژێکی ئاوهادا، گەلی کورد ڕووبەڕووی دڕەندەترین شاڵاوی پاكتاوی نەژادی و كاولكاری بووەوە، تاوانێك کە هەموو بەها مرۆییەکانی پێشێلکرد، لەئەنجامدا ۱٨۲ هەزار هاوڵاتی بێتاوانی كوردستان، کە ڕێژەیەکی زۆریان بەتەمەن ومنداڵ بوون بێسەروشوێن كران وهەزاران گوندیش چۆڵ وخاپور کرا.
لەم یادە غەمگینەدا، داوا لە هەردوو سەرۆکایەتی دەوڵەتی عێراق وهەرێمی کوردستان وبڕیار بەدەستانی هەردوو حکومەتی هەرێم کوردستان وحکومەتی عێراق دەکەین، کار بکەن لەسەر بە جینۆساید ناساندنی ئەم تاوانە لە ڕێگای دامەزراوە یاساییە نێودەوڵەتێکانەوە، وگێرانەوەی ماف وقرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی ئەو کارەساتەی بەسەر گەلەکەمان هاتووە وساڕێژکردنی برینی نەوەکانی پاشماوەی ئەنفال.
دروود بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوان وسەبووری بۆ کەسوکاریان.
سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-سلێمانی
١٤/٤/٢٠٢٤
Related posts