ئەمڕۆ یەکشەمە 18/2/2024 ، ژمارەیەکی بەرچاو خوێندکاری پەیمانگای گەرمیانی ناحکومی بۆ زانستی کۆمپیتەر, سەردانی زانکۆی جیهان – سلێمانییان کرد. خوێندکارانی میوان و مامۆستایان لەلایەن ستاف و مامۆستایانی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا.
وێڕای بەخێرهاتنیان،لە لایەن بەرێز پ.د.بەمۆ پەروێز عەزیزەوە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و خوێندکاران وتەیەک پێشکەشی خوێندکارانی میوان کرا، دواتر خوێندکاران بە بەشە جیاوازەکانی زانکۆکە ناسێنران و سەردانی تاقیگە زانستییەکانی زانکۆیان کرد .
لە ڕوانگەی زانکۆوە ئەم سەردانە دەرفەت بۆ دامەزراوە پەروەردەییەکان دەڕەخسێنێت کە لە بوارە جیاوازەکاندا سوودمەند بن لە زانکۆکە. شایانی باسە زانکۆی جیهان لە سلێمانی، بەردەوام پەرە بە پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکان دەدات لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکان، بەتایبەتی دامەزراوە پەروەردەییەکان.