ئەمرۆ ١٦/١٠/٢٠٢٤، لە ساڵ یادی ڕۆژی جیهانی بێهۆشکاران، لە زانکۆی جیهان سلێمانی یەکەمین لوتکەی زانستیی بێهۆشکاران لە ژێر دروشمی (بێهۆشکاران خەم خۆری ئێش وئازارەکانمانن) بەرێوەچوو.
لە بۆنەکەدا، جگە لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی ویاریەدەدەری سەرۆکی زانکۆ، هەریەك لە بەڕێزان بریکاری وەزارەتی تەندرووستی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، سەرۆکی دەزگای گشتی تەندرووستی شۆرش، لێپرسراوی هۆبەی بێهۆشکاری لە جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی سلێمانی ، ونوێنەری دەستەی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی، لێپرسراوی لقی سلێمانی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی، وژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشکان و وکارمەندانی بێهۆشکاری ئامادە بوون.
یەکێك لە چالاکیەکانی لوتکەکە پانێڵێك بوو کە لە سێ تەوەر پێدەهات. تەوەری یەکەم لەلایەن د. ئازاد جلال پێشکەش کرا بە ناونیشانی (ئێمە ئاگامان لێت ئەبێت، کاتێك کە تۆ بێ ئاگایت)، تەوەری دووەمیش بە ناونیشانی (مامەڵەکردنی زانستیانەی بێهۆشکاران لە ناوەندە تەندرووستیەکاندا) لەلایەن د. کمال جلال پێکەشکرا، لە تەوەری کۆتاییشادا، د. زانا رفیق باسی لە بەرپرسیارێتی یاسایی کرد لە بوارە تەندرووستیەکاندا.
پاش کوێگرتن لە چەندین پارچە میوزیك وگۆرانی، بۆنە بە ئێوارە خوانێکی بەکۆمەڵ کۆتایی هات.
Related posts