بەشی شیکاری تاقیگەییە پزیشکییەکان لە کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێھەم ڕێکدەخات بۆ تاقیگەی هیستۆپاتۆلۆژی نەخۆشخانەی شۆڕش بە سەرپەرشتی (م.ی.اقبال سبحانی ، د.حنان احمد ، یاریدەدەری تاقیگە.ئەریج عبدالکریم)
بەشی شیکاری تاقیگەییە پزیشکییەکان ،قۆناغی سێیەم سەردانی نەخۆشخانەی شۆڕش/ تاقیگەی هیستۆپاتۆلۆژییان کرد لە بەرواری ٢٩ و ٣٠ی تشرینی دووەم لە کاتی سەردانەکەیان بۆ تاقیگە، خوێندکارەکانمان ئاشنابوون بە بەکارهێنانی بەشی ئۆتۆماتیکی و ئامێرەکانی ڕەنگکردنی شانەکان لەلایەن یەکێک لە تەکنیکارانی تاقیگە لە نەخۆشخانەکە. هەروەها خوێندکارەکان دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕەخسا کە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار وەربگرنەوە لەسەر ئەو ئامێرانە لەو تاقیگەدا بەکاردێت،هەروەها باس لە سەر نمونەی زیندوو (بایۆپسی) کرا کە لە نەخۆشەکان وەرگیراوە کە نەخۆشی شێرپەنجە و هەوکردنیان هەیە و پەیوەندی بە ماددەی pathology هەیە لەم وەرزەدا ، لە ئەنجامدا خوێندکارەکانمان بە سەرکەوتوویی فێری یەکێک لە گرنگترین پشکنینەکان بوون کە سوودێکی زۆری دەبێت بۆیان کاتێک لە داهاتوودا لە نەخۆشخانە کاردەکەن.
Related posts