Student Activity: Toward a More Sustainable Campus through Innovative Design and Practical Application
ئەمرۆ ٨/١٢/٢٠٢٣، ڕۆژی دووەم وکۆتایی کۆنفرانسی(یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ژن لە ئاوێنەی کۆمەڵگە و مێژوودا) بوو، کە بە هاوبەشی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی جیهان-سلێمانی ئەنجامدراو، و لەلایەن کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانییەوە ڕێکخرابوو.
لە ماوەی ڕۆژانی کۆنفرانسەکە، چەندین وتار وگفتوگۆی گرنگ وچالاکیی جۆراوجۆر پێشکەش کرا، جگە لەوەش، (٦٧) توێژینەوەی زانستیی لەلایەن کۆمەڵێك توێژەری ناوخۆیی وبیانیەوە لە (١٦) پانێڵدا خرانە ڕوو وتاوتوێکرا. لەبەشی کۆتایی کۆنفرانسە زانستییەکەدا، بڕوانامەی سوپاس وپێزانین بەسەر توێژەران و بەشداربووان لە ڕێکخستنی چالاکییە جۆراوجۆرەکانی هەردوو ڕۆژەکە دابەشکرا.
Related posts