لەیادی (۳٦) ساڵەی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە، سەرۆكایەتی زانكۆی جیهان -سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند:
دەقی پەیامەكە:
ئەمڕۆ ۳٦ ساڵ بەسەر یادی كارەساتی كیمیبارانكردنی شاری هەڵەبجەی شەهیدا تێدەپەڕێت، كە لە ١٦-٣ساڵی ۱۹٨٨ ڕژێمی دیكتاتۆری بەعس ، لە ڕێگەی چەکی کۆمەڵکوژەوە دژ بە پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و، بەها ئاینی و یاسا نێودەوڵەتییەكان، بەچەكی قەدەغەكراو بۆردومانی شارەكەی كردو بەهۆیەوە زیاتر لەپێنج هەزار هاونیشتمانی بێتاوان شەهیدبوون ، سەرباری وێرانبوونی شارەكە سوتماک کردنی خاکەکەی و پیس بونی ژینگەو ئاو هەوای شارەکە.
لەم بۆنە خەمناک و جینۆسایدەدا، بەناوی سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی زانكۆی جیهان -سلێمانییەوە، سەری ڕێزو وەفاداری لەئاست سەرجەم شەهیدانی شارەكەدا دادەنەوێنین.
داواکارین پەرلەمانی عێراق چیتر بە بیانوی ناڕەوا یاسای بە پارێزگاربونی شارەکە دوانەخات و، حکومەتی ناوەندی لەم یادەدا بە بودجەیەکی باش شارەکە ئاوەدان بکاتەوە.