On 8th Dec 2022, Assistant Professor Dr. Omed Rafiq Fatah, President of Cihan University – Sulaimaniya, and Gender Studies Center representative, participated in the debate of the 16-day campaign to combat violence against women that took place in Sulaimani.
A number of Kurdistan universities and technical institues participated in this debate, which was organized by the Government Commission and the elected councils of the Kurdistan National Union in coordination with the Gender Center of Sulaimani University, Sulaimani Polytechnic University and the Kurdistan Board for Strategic Studies.
In this debate, a panel of gender activists representing various gender centers presented their views. Then, the participants were given the opportunity to express their comments and questions.
لە رۆژی ٨/١٢/٢٠٢٢، پ. ی. د. ئومێد رەفیق فەتاح، سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی، وە سەنتەری جێندەرناسی زانکۆی جیهان سلێمانی بەشداری دیبەیتی هەڵمەتى 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی دژی ژنانیان کرد کە لەشاری سلێمانی ڕێکخرابوو.
ژمارەیەك لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان بەشداریان کرد لەم دیبەیتەدا، کە لە لایەن کۆمیسیۆنی حکومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەهەماهەنگی سەنتەری جێندەر لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی ڕێکخرابوو.
لەم دیبەیتەدا، پانێڵێک لە شارەزایان و چالاکەوانی بواری جێندەرناسی بە نوێنەرایەتی سەنتەری جێندەری زانکۆکانیان ڕاوبۆچوونەکانیان خستە ڕوو. پاشان، دەرفەت ڕەخسێنرا بۆ ئامادەبووان سەرنج و تێبینیی و پرسیارەکانیان دەرببڕن.