ئەمڕۆ ڕێكەوتی 16-10-2022 سەرۆكایەتی زانكۆی جیهان-سلێمانی لە بۆنەیەکدا بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی بەخشی بە كۆمەڵێك خوێندكاری زانكۆكە کە هاوكاری ڕاگەیاندنی زانكۆبوون لەماوەی رابردوودا.
سەرەتا بەبۆنەی كۆچی دوایی خوێندكاری زانکۆکەمان (ڕۆژگار جمال اسعد) خوێندكاری قۆناغی چوارەم لە بەشی زانستی كۆمپیوتەر، ئامادەبووان خولەكێك ڕاوەستان پاشان بەڕێز(پ.ی.د. ئومێد رەفیق فتاح) سەرۆكی زانكۆی جیهان-سلێمانی لە وتارێكی دا بۆ خوێندكاران تێدا سوپاسی کۆمەڵێک خوێندکاری بەشە جیا جیاکانی کرد كە لەماوەی ڕابردوودا هاوكاری دەزگای میدیایی زانکۆکە بوون .
لە كۆتاییدا سوپاس و پێزانینیان لە لایەن زانكۆی جیهان-سلێمانییەوە پێ بەخشرا.
Related posts