لە چوارچێوەی پرۆژەی فراوانکردنی پەرتووکخانەی زانکۆ و دەستەبەرکردنی سەرچاوەی زانستیی زیاتر بۆ پەرتووکخانەی ناوەندیی زانکۆی جیهان-سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، ژمارەیەک پەرتووکی زانستیی و یاسایی و ئەدەبی و فکریی بەخشییە پەرتووکخانەی زانکۆ.
پەرتووکخانەی زانکۆی جیهان-سلێمانی، هەزاران ناونیشانی جۆراوجۆری زانستی لە بوارە جیاوازەکاندا گرتووەتەخۆ. هەروەها بە هەر سێ زمانی کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی، سەرچاوەی زانستیی و پەرتووکی ناوازەی جیهانی خراوەتە بەردەست خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ.
هاوکات زانکۆی جیهان-سلێمانی، بەردەوامە لە دەستەبەرکردن و دابینکردنی سەرچاوەی زانستی زیاتر بۆ پەرتووکخانەی ناوەندیی.