ڕێکەوتی ١٤/١٢/٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێز پ. ی. د. رێبوار زەینەدین محەمەد جێگری سەرۆکی زانکۆ و مامۆستاینی بەش، خوێندکارانی بەشی وەرگێرانی زانکۆی جیهان سلێمانی چالاکییەکی زانستییان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکی زانستی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان سلێمانی، ژمارەیەک لە خوێندکارانی هەردوو قۆناغی سێیەم و چوارەم بە شێوەی کرداری پرۆسەی وەرگێرانیان ئەنجامدا بۆ ژمارەیەک لە هاوڕێکانیان کە بابەتیان پێشکەش دەکرد.
چالاکییەکە بە سەرپەرشتی د. موئمین یاسین محمدامین مامۆستای بەشی وەرگێڕان بەڕێوەچوو، خوێندکارانی بەشداربووی چالاکییەکە دڵخۆشی خۆیان بە ئەنجامدانی چالاکی هاوشێوە دەربڕی.
بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهانی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ئەکادیمی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، پلانی چالاکی زانستی و ئەکادیمی جێبەجێ دەکات کە چەندین چالاکی فەرهەنگی و ئەکادیمی تێدایە بەمەبەستی راهێنانی زیاتر بە مامۆستایان و خوێندکارانی بەشەکە.