
ڕێكەوتی ٧/١١/٢٠٢٣ خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان–سلێمانی، لەچوارچێوەی گەشتێکی زانستیدا سەردانی خوێندنگەی یونایتد ساینسی کچانیان کرد.
لەسەرەتای سەردانەکەدا، دەستەی بەڕێوەبردنی خوێندنگە پێشوازیان لە مامۆستا و خوێندکاران کرد. پاشان ئاماژەیان دا بە چەند زانیارییەکی پێویست سەبارەت بە بەشەکانی خوێندنگەکە.
دواتر لە چوارچێوەی سمێنارێکدا، شێوازی خوێندن و پەروەردەی خوێندکاران و پەیوەندی نێوان خوێندکار و مامۆستا پێشکەش بە خوێنکارانی زانکۆی جیهان-سلێمانی کرا. هەروەها وانەیەکیش لەبارەی پرۆگرامی خوێندنی زمانی ئینگلیزی بەپێی ئاستەکان خرایەڕوو، کە تێیدا ئاماژە درا بە بەکارهێنانی تەختەی زیرەک و شێوازەکانی وتنەوەی وانەی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنگەکە بە بەکارهێنانی ستراتیژی جۆراو جۆر.
هاوکات گەشتە زانستییەکەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان- سلێمانی لەلایەن مامۆستا سەلام سەرۆکی بەش و مامۆستا دیار و مامۆستا بەستەوە سەرپەرەشتی دەکرا.