Student Activity: Toward a More Sustainable Campus through Innovative Design and Practical Application
لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدز ڕۆژی پێنج شەممە 1ـی12ـی2022 سیمپۆزیۆمێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدز) لە نەخۆشخانەی ئاسیای نێودەوڵەتی بەرێوەچوو.
خوێندکارانی بەشی سڕکردن لەسەر بانگهێتشی نەخۆشخانەی ئاسیای نیودەوڵەتی بەشداری ئەو سیمپۆزیۆمە زانستییەیان کرد.
ئەم بەشدارییە لە چوارچێوەی پلانی زانکۆی جيهان-سلێمانی دێت بۆ ڕەخساندنی هەلی ئاشناکردنی خوێندکاران بە ئەزموونە زانستیەکانی دەرەوەی زانکۆ و ئاڵوگۆڕی زانياری لەگەڵ دامەزراوە زانستی و ئەکاديمییە جياوازەکاندا.
شایەنی باسە 1ـی12ـی هەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدز لە جیهاندا دیاری کراوە، ساڵانە لەم ڕۆژەدا لە سەرانسەری جیهاندا چالاکی جۆراوجۆر بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە بەڕێوەدەچێت.
Related posts