
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٠/٣/٢٠٢٤ بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژنان و ڕۆژی جلیوبەرگی نەتەوەیی کوردی ،بەشی زانستی سڕکردن ی زانکۆی جیهان سلێمانی ئیڤێنتێکی سازکرد، کە تێیدا خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکە دوو سیمیناریان پێشکەش کرد.
سیمیناری یەکەم بە ناونیشانی (ڕۆڵی ژن لە مێژووی کورددا) کە تێیدا باس لە ڕۆڵ و پێگە گرنگەکانی ژن کرا لە مێژووی کوردا .
لە بەشی دووەمی ئیڤێنتەکەدا، سیمینارێک لە سەر (مێژووی جلوبەرگی نەعەوەیی کوردی) پێشکەش کرا کە تێیدا تیشک خرایە سەر شێوازە جۆراو جۆرەکانی جلوبەرگی کوردی خانمان و پیاوان بە پێی بەکارهێنان و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان.
لە کۆتایدا نێرگزی سومبولی کوردان پێشکەش بە مامۆستایانی کۆلێجی زانستە تەندروستیەکان کرا.