![WhatsApp Image 2025-02-05 at 12.02.14 PM (1)](https://sulicihan.edu.krd/files/2025/02/WhatsApp-Image-2025-02-05-at-12.02.14-PM-1.jpeg)
خوێندکارانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سەردانی کارگەی ماستی جوانڕۆیان کرد.
ڕۆژی دووشەممە 3ی شوباتی 2025 خوێندکارانی قۆناغی چوارەم لە بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی گەشتێکی زانستییان کرد بۆ کارگەی ماستی جوانڕۆ. ئەوان بە کردەوە زانیارییان لەسەر پەیوەندی نێوان مایکرۆبایۆلۆجی و بەرهەمهێنانی شیرەمەنی وەرگرت.
مەبەست لە سەردانەکە باشترکردنی تێگەیشتنی خوێندکاران بوو لە شێوازی دروستکردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان، وەکو تەخمیرکردن و پاستوریزەکردن. لە میانی گەشتەکەدا، خوێندکاران چاودێری هێڵەکانی بەرهەمهێنان، ڕێوشوێنی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی، و شێوازەکانی پاکوخاوێنییان کرد کە دڵنیای دەدەن لە سەلامەتی بەرهەمە شیرەمەنیەکان بە کوالیتی بەرز. بەرپرسانی کارگەکە ڕۆڵی بەکتریا سودبەخشەکانیان لە بەرهەمهێنانی ماست و گرنگی پاراستنی هاوسەنگی میکرۆبی لە پرۆسێسکردنی شیرەمەنیدا ڕوونکردەوە. خوێندکاران باسیان لەوە کرد کە چۆن مایکرۆبایۆلۆجی پەیوەندی بە سەلامەتی خۆراک و تەندروستی گشتیەوە هەیە. مارلین، بەشداربووی گەشتەکە دەڵێت: “ئەم گەشتە دەرفەتێکی گەورەی ڕەخساند بۆ بەستنەوەی زانیاری تیۆری لەگەڵ پیشەسازی “. “ئەوە ڕۆشنگەر بوو بۆ ئەوەی بزانین چۆن بنەما مایکرۆبایۆلۆجیەکان بەکاردەهێنرێن بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی شیرەمەنی سەلامەت .”
لە کۆتاییدا بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی دەست خۆشی و پیزانینی تایبەتی هەیە بۆ کارگەی ماستی جوانڕۆ بۆ میوان دۆستی، هەڵسوکەوتی دۆستانەیان لە گەڵ مامۆستای سەرپەرشتیار و خوێندکارەکان و هەروەها گواستنەوەی ئەزموونە کرداریەکانیان لەو بوارەدا بۆ خوێندکارەکانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی.
Medical Microbiology Students Visit Jwanro Diary Factory
On Monday, 3 February 2025, Fourth Stage students from the Medical Microbiology Department went on an educational trip to the Jwanro Dairy Factory. They learned about the connection between microbiology and dairy production.
The purpose of the visit was to improve students’ understanding of the microbial processes involved in making dairy products, such as fermentation and pasteurization. During the tour, students observed the production lines, quality control measures, and hygiene practices that ensure dairy products are safe and high quality.
Experts at the factory explained the role of beneficial bacteria in yogurt production and the importance of maintaining microbial balance in dairy processing. The students discussed how microbiology relates to food safety and public health, highlighting the importance of their studies in real-life situations.
“This trip provided a great opportunity to connect theoretical knowledge with practical industry practices,” said Marlin, a participant in the trip. “It was enlightening to see how microbiological principles are applied to produce safe and nutritious dairy products.”
Finally, the Department of Medical Microbiology would like to thank Jawanro Diary Factory for their hospitality, and friendly behavior with the supervising teachers and students, as well as transferring their practical experiences in this field to the students of the Medical Microbiology.
قام طلاب قسم الأحياء الدقيقة الطبية بزيارة مصنع زبادي جوانرو.
في يوم الاثنين الموافق 3 فبراير 2025 قام طلاب الصف الرابع بقسم الأحياء الدقيقة الطبية برحلة علمية إلى مصنع زبادي جوانرو. وتعلموا عمليًا عن العلاقة بين علم الأحياء الدقيقة وإنتاج الألبان.
وكان الهدف من الزيارة تحسين فهم الطلاب لطريقة تصنيع منتجات الألبان، مثل التخمير والبسترة. خلال الرحلة، شاهد الطلاب خطوط الإنتاج، وإجراءات مراقبة الجودة، وممارسات النظافة التي تضمن سلامة منتجات الألبان عالية الجودة. وشرح مسؤولو المصنع دور البكتيريا المفيدة في إنتاج الزبادي وأهمية الحفاظ على التوازن الميكروبي في معالجة الألبان. ناقش الطلاب كيفية ارتباط علم الأحياء الدقيقة بسلامة الغذاء والصحة العامة. وقالت مارلين إحدى المشاركات: “لقد أتاحت هذه الرحلة فرصة عظيمة لربط المعرفة النظرية بالصناعة”. “لقد كان من المفيد رؤية كيفية استخدام المبادئ الميكروبيولوجية لإنتاج منتجات ألبان آمنة.”
وأخيرا، يود قسم الأحياء الدقيقة الطبية أن يشكر مصنع زبادي جوانرو على حسن ضيافتهم وتعاملهم الودود مع المعلمين المشرفين والطلاب، وكذلك نقل خبراتهم العملية في هذا المجال إلى طلاب قسم الأحياء الدقيقة الطبية.