
ڕۆژی دووشەممە 21ـی11ـی 2022 خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی (زانستی سڕکردن)ـی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی جيهان-سلێمانی، گەشتێکی زانستییان بۆ نەخۆشخانەی (ئاسیای نێودەوڵەتی) لە شاری سلێمانی ئەنجامدا، لەو گەشتەدا، خوێندکاران لە ڕووی پراکتیکییەوه لە چوارچێوەی وانەی (Basic Physics)دا بەشێوازی پراکتیکی لە نزیکەوە لەسەر هەر یەک لە:
(How to Check Anesthesia Machine & Flow Meter on Anesthesia Machine & Vaporizer in Anesthesia Machine)
شارەزاکران، هەروەها زانیارییان لەبارەی ئەرکەکانی پزیشکی سڕکەر (مخدر) لە هۆڵی نەشتەرگەریدا وەرگرت.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پلانی زانکۆی جيهان-سلێمانی دێت بۆ ڕەخساندنی هەلی ئاشناکردنی خوێندکاران بە ئەزموونە زانستییەکانی دەرەوەی زانکۆ و ئاڵوگۆڕی زانياری لەگەڵ دامەزراوە زانستی و ئەکاديمییە جياوازەکاندا.