
ڕێكەوتی ٢٣/٩/٢٠٢٣ ،سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، پ.ی.د.لؤي فيصل عبدوالرزاق سەرپەرشتیاری یەکەی ڕیزبەندیی نیشتمانیی زانکۆکان سەربە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی، سیمینارێکی لەسەر”بەرزکردنەوەی پێگەی زانکۆی جیهان – سلێمانی لە ڕیزبەندیی نێودەوڵەتیدا” پێشکەش کرد.
سییمینارەکە کۆمەڵێک بابەتی لەخۆگرتبوو، گرنگترینیان بریتی بوون لە: ڕێگاکانی پاککردنەوەی تۆماری ئەلیکترۆنی (پڕۆفایلی) ئەندامانی فاکەڵتی، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەسەر پەیجی زانکۆ لای خوێندکاران، بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردن لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمییەکان و گروپە تایبەتەکان بە توێژینەوە، پەرەپێدانی هەمەلایەنە ستراتیجی بەشەکان، لەوانەش توێژینەوە، وۆرک شۆپی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، و چالاکییە کولتوورییەکان وەرزش، خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی ناوخۆیی، گەشتی زانستیی. بڵاوکردنەوەی زانستی، داهێنان، بەرنامەی ڕاهێنان بۆ ئەندامانی فاکەڵتی، و سیستەمی پاداشت و پێزانین.