لە ڕێكەوتی 29/07 – 02/08/2023 بە هەماهەنگی بەڕێز بەڕێوەبەری کارگێڕیی زانکۆ و بەسەرپەرشتی دەزگای زەکاتی زانست و بەڕێوەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆ، خولێکی پێنج ڕۆژە بۆ فەرمانبەرانی زانکۆمان کرایەوە، و تایبەت بەم تەوەرانەی لای خوارەوە:
یەکەم: تەکنیک و ئەتەکێتەکانی مامەڵەکردن و بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لە لایەن بەڕێز م.سۆران حمەسعید وترایەوە.
دووەم: شێوازی نوسین و مامەڵەی کارگێڕیی لەگەڵ نوسراوە فەرمییەکان و ڕەچاوکردنی شێوازی خاڵبەندی لە نووسین دا، لەلایەن م.ئاسۆ حمەشین عبدالكریم مامۆستا لەبەشی یاسا وترایەوە.
سێ یەم: بابەتی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ سەرجەم حاڵەتە نەخوازراوەکان و چۆنیەتی مامەڵەی تەندروست لەگەڵیان دا، ئەم تەوەرە لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان گۆران خلیل بەرپرسی هۆبەی تەندروستی زانکۆ، و بەڕێز محمد شریف لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکان پێشكەشكرا.
كردنەوەی ئەم خولانە لە چوارچێوەی پلانی زانكۆدا دێت بۆ ڕاهێنانی فەرمانبەران و بەرزكردنەوەی ئاستی تواناكانیان لە بوارە لە زانستییە جیاوازەكاندا.