سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (چۆنیەتی ئەژمارکردنی ڕێژەی کەمتەرخەمی کردن لە هەڵە هاوبەشەکاندا لە یاسای گشتی ئینگلیزیدا) پێشکەشکرا
لە ڕێکەوتی٤/١٨/ ٢٠١٩ سیمینارێک لە لایەن دادوەر دکتۆر.ئاوات قادر بە ناونیشانی (چۆنیەتی ئەژمارکردنی ڕێژەی کەمتەرخەمی کردن لە هەڵە هاوبەشەکاندا لە یاسای گشتی ئینگلیزیدا) پێشکەشکرا.
ئاشکرایە کە کەمتەرخەمی کردن دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەکەسانی بەرامبەر، زۆربەی کات کەمتەرخەمی کردنەکە لەلایەن کەسێک زیاترەوە دەکرێت واتە کەمتەرخەمی کردنێکی هاوبەشە بۆ نمونە:
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کاتێک سێ ئۆتۆمبێل پێکدادەدەن لەوانەیە ڕێژەی هەڵەی هەریەکێکیان جیاوازبێت (لەوانەیە یەکەمیان لە ٥٠٪ بێت دوەمیان ٣٠٪ بێت سێیەمیان ٢٠٪ بێت).
هەروەها کاتێک دەرمانێک لە لایەن پزیشکێکەوە بە هەڵە دەنوسرێت بۆ نەخۆشێك وە پزیشکی دەرمانسازیش دەرمانەکەی بە هەڵە دەداتێ لەوانەیە ڕێژەی کەمتەرخەمی دکتۆرەکە زۆر زیاتر بێت لە پزیشکی دەرمانسازەکە وە تەنانەت هەڵەی دەرمانسازەکەش بسڕێتەوە و نەیهێڵێت.
پاشان چۆن ڕێژەی کەمتەرخەمی کردن دیاریدەکرێت میکانیزمەکانی دیاریکردنەکە چین لە سۆنگەی ئەمەوە تیشك خرایە سەر هەردوو مەزهەبیcomparative و contributory لە یاسای گشتی ئینگلیزیدا بە دوورو درێژی هەردوو مەزهەبەکە ڕوون کرانەوەو باس کران لەلایەن ئامادەبوان گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوەیان لەسەر کرا.