
ئەمڕٶ دووشەممە، ڕێکەوتی ٢ ـ ٩ ـ ٢٠٢٤ پاش پیرۆزبایی لێکردن و بەخێرهاتنی ئەو مامۆستایانەی کە وەک دەسپێکی نوێ لە زانکۆی جیهان-سلێمانی دەست بەکاربوون لە بەشە جیاوازەکانی زانکۆ، لیژنەی تایبەت بە ناساندن و ئاشناکردنی مامۆستایان بە سەرجەم ڕێنماییە گشتیی و تایبەتەکانی زانکۆ چەند سیمینارێکی ڕێکخست. کە ئەم تەوەرانەی تێدا ڕونکرایەوە:
• ڕێنماییە کارگێڕیی، زانستیی، و گشتیەکانی زانکۆ لەلایەن بەڕێز د.ئاسۆ حمەشین بەڕێوەبەری کارگێڕیی زانکۆ ڕوونکرایەوە.
• سەرجەم ڕێنماییەکانی دڵنیایی جۆری و ئەرکەکانی مامۆستا لەو چوارچێوەیەدا، لە لایەن بەڕێز م.ی هێمن رشید اغا بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری شیکرایەوە.
• ڕێنماییەکانی تایبەت بە لیژنەی تاقیکردنەوەکان و دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەکان و هەڵەچنیی تیانووسی تاقیکردنەوەکان لەلایەن بەڕێز م.سلام حسین یحیی پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
زانکۆی جیهان-سلێمانی یەکێک لە شانازیەکانی بریتییە لە ڕەخساندنی و دابینکردنی هەلیکار بۆ ئەو کەسانەی کە دەتوانن لە بوارە جیاوازەکانی زانکۆدا خزمەت پێشکەش بە سلێمانی و کوردستان بکەن.