ڕێکەوتی، ١١/١٢/٢٠٢٢، لە چوارچیوەی هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، م.ی بەسۆز تۆفیق ئەحمەد، مامۆستا و سەرپەرشتیاری سەنتەری جێندەرناسی لە زانکۆی جیهان سلێمانی سیمینارێکی پێشکەشکرد بە ناونیشانی ڕۆڵی ڕاگەیانکاری ژن لە دەستنیشانکردنی جیاوازیيەکان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن. سیمینارەکە ڕێکخرابوو بۆ خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی.
لە سیمینارەکەدا باس لەو کێشە و گرفت و ئاستەنگانە کرا کە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕووبەرووی ژنان دەبێتەوەو هەروەها تیشك خرایە سەر ئەو ناهاوسەنگییەی کە لە ڕووی جێندەرییەوە هەیە و چۆن وا بکرێت کە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاوسەنگی جێندەری هەبێت.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا دەرگای گفتوگۆ بۆ خوێندکاران و میوانان کراوەیە. ڕێکخەرانی سیمینارەکە پێكهاتبوون لە ڕێکخراوی راسان بۆ هۆشیاری میدیایی، زانکۆی سلێمانی، زانکۆی پۆلیتەکنیك، وە ڕیکخراوی کەریمی عەلەکە.