ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٦/٣/٢٠١٩ سیمینارێک لەلایەن مامۆستا.بێستون عارف عەزیز بە ناونیشانی (ڕێنوس لە نوان فۆڕم و واتادا ) پێشکەشکرا.
سەرەتا پێشکەشکار تیشکی خستە سەر هەندێ بابەتی زمانی و لەناویاندا هەندێ بابەت و تایبەتمەندێتی زمانی کوردی خرایە بەرباس ، باسی ڕێنوسی زمانی کوردی کرد و ئەلف و بێ مێژووییە جیاوازەکانی زمانی کوردی خستە ڕوو ،تیشکی زیاتری خستە سەر هەردوو ئەلف و بێی ئارامی “عەرەبی” ئەلف و بێی لاتینی و خاڵی ئەرێنی و نەرێنی هەریەک لەم ئەلف و بێیانەی خستە ڕوو.
پاشان هەندێ بابەت و هەڵەی ڕێنوسی ئێستای باسکرد کە بەفۆڕم بچوکن و بە واتا گەورەن ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵەی واتایی گەورە و، دورکەوتنەوە لە مەبەستی سەرەکی نوسەر ، شێواندنی پەیامی دەق بەتایبەتی بابەتەکانی وەک،هەڵەی نوسین گوێنەدان بە لایەنەکانی بۆشایی نیشانەکانی خاڵبەندی و،تێگەشتنی هەڵە لەواتای هەندێ وشە وەك، بەبزوێن دەست پێکردن،بەعەرەبی بیرکردنەوە بە کوردی نوسین ،کورتکردنەوەو گوێ نەدان بە نوسینی هەندێ پیت .