لە میانەی چالاکیەکانی بەشی یاسا، ئەمڕۆ ٣٠-١١-٢٠٢٤، پ.ی.د. نوری حمە سعید مامۆستا لە بەشی یاسا سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناو نیشانی: (الخلع بين الطلاق والفسخ، وأثر ذلك على عدد الطلقات)، واتا داماڵینی گرێبەستی هاوسەرگیری لە نێوان تەڵاق وهەڵوەشاندنەوەدا، وکاریگەری لە سەر ژمارەی تەڵاقەکان… تیایدا بە ڕوونی قسەی لە سەر مافی داماڵینی گریبەست کرد کاتێک ژن داوای جیابونەوە دەکات لە بەرامبەر دەست هەڵگرتنی لە هەموو مافەکانی وگیڕانەوەی مارەیەکە بۆ مێردەکەی، سەرئەنجام ئەو راستیەی خستە ڕوو کە ئەگەر داماڵین بە هەڵوەشاندنەوە گرێبەستی هاوسەرگیری ئەژمار بکرێت ئەوا دەرفەتی زیاتر بە ژیانی هاوسەری دەدرێت، وپێشنیاری کرد کە ژن لەم حاڵەتەشدا مارەی پێشەکی پێ ڕەوا ببینرێت؛ چونکە بە گواستنەوەی بۆ ماڵی هاوسەری یەکلا بۆتەوە، هەروەها ژمارەیەک پێشنێازی خستە ڕوو سەبارەت بە بابەتەکە.
Related posts