دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێز وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له ڕێكهوتی٢٠١٩/٤/١٦،
كه پێوسته سه‌رجه‌م زانكۆكان سیمینارێك ئه‌نجام بده‌ن تایبه‌ت به‌دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌مرۆ، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – سلێمانی (پ.ی.د ئومێد ره‌فیق فتاح) و به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی (م.كریم عبدالرحمن)سیمینارێك ئه‌نجام درا دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ له ڕێكه‌وتی (٢٠١٩/٤/٢٩) به به‌ژداربوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان :-
(پ.ی.د زانا ره‌فیق سعید) له‌به‌شی یاسا
(د. ئارام محمد صالح) داواكاری گشتی له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ
(وشیار رشید محمد) لێپرسراوی تاقیگه‌ی پزیشی دادوه‌ری له سلێمانی
كه تێدا به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان به‌چه‌ند خاڵێكی گرنگ كرد له‌ڕووی كاری پزیشكی و چۆنیه‌تی خۆپاراستن و دوور بوون له مادده‌ی هۆشبه‌ر و به‌كار نه‌هێنانی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌بوونی ههرسهرچاوهیهك كه‌په‌یوه‌ندی هه‌بێت به وبوارهوه .
له كۆتایدا سوپاس و پێ‌زانین به‌خشرایه به‌ڕێزیان .