پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن ڕێکخراوی (see far) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی.
سەرلەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە ٢٥/٢ بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر. ڕێبوار زین الدین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانست و خوێندنی باڵا و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر.واحید عومەر محی الدین ڕاوێژکاری زانکۆکانی جیهان و،ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران سیمینارێک لەلایەن پڕۆژەی کۆچبەر لە ڕێکخراوی (see far) لە زانکۆی جیهان پێشکەشکرا.
سیمینارەکە لەلایەن هەستیار حسێن مەحمود شارەزا لە بواری کۆچکردن بەناونیشانی (هۆکارو جێگرەوەکانی کۆچی نائاسایی ) پێشکەشکرا.
پێشکەشکار باسی لە ترسناکی و مەترسیەکانی کۆچکردنی نائاسایی و ئەو مەترسیانەی توشی ژنان و منداڵان دەبێتەوە و،کارو شوێنی مانەوە لە ئەوروەوە کرد.
ئەم ڕێکخراوە ئامانجی ئەوەیە کە ئەو بۆشایی و زانیاریانە پڕ بکاتەوە کە وابکات کۆچبەران بڕیاری دروست بدەن لەبارەی ئەوەی کە ئایا کۆچ کردن بۆ ئەوروپا دروستە یان نا.