ئەمڕۆ سێشەمە ٢/٧/٢٠٢٤ ، ژمارەیەك خوێندکاری بەشی (گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان)ی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان بە سەرپەرشتیی م. شارۆ نەورۆز فاضل و م. شاسۆ هێمن مجید بە گەشتێکی زانستی سەردانی زانکۆی جیهان- سلێمانی یان کرد، وخوێندکارانی میوان و مامۆستایان لەلایەن ستاف و مامۆستایانی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا.
لە سەرەتای گەشتەکەدا، خوێندکاران وانەیەکیان لە بواری یاسای کارگێری لەلایەن (د. ئاسۆ حەمەشین)وە پێشکەشکرا. پاشتر، خوێندکاران بە بەشە جیاوازەکانی زانکۆکە ناسێنران.
لە ڕوانگەی زانکۆوە ئەم سەردانە دەرفەت بۆ دامەزراوە پەروەردەییەکان دەڕەخسێنێت کە لە بوارە جیاوازەکاندا سوودمەند بن لە زانکۆکە. شایانی باسە زانکۆی جیهان لە سلێمانی، بەردەوام پەرە بە پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکان دەدات لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکان، بەتایبەتی دامەزراوە پەروەردەییەکان.
Related posts