دووشەممە، ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ – خوێندکارانی قۆناغی سێیەم بەشی کارگێڕی کار گەشتێکی زانستییان ئەنجام دا بۆ کارگەی چیمەنتۆی ماس. ئەم گەشتە لەژێر سەرپەرشتی مامۆستا سۆران بەڕێوەچوو.
لە ماوەی ئەم سەردانەدا، خوێندکاران توانییان:
سەرجەم بەشەکانی کارگە ببینن و لە نزیکەوە ئاشنا بن بە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و وانەی تایبەت وەربگرن لە ئەندازیاران و پسپۆڕانی کارگەکە
گرنگترین بابەتەکانی ئەم گەشتە بریتی بوون لە:
– بەڕێوەبردنی بەرهەمهێنان (Production Management)
– دڵنیایی جۆری (Quality Assurance)
– بەڕێوەبردنی سەلامەتی و مەترسی (Safety and Risk Management)
ئەم جۆرە گەشتە زانستییانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پێشخستنی توانای کرداری خوێندکاران و پێدانی ئەزموونی پراکتیکی پێیان. هەروەها یارمەتی خوێندکاران دەدات پەیوەندی باشتر لە نێوان تیۆری و پراکتیک دروست بکەن.
بەشی کارگێڕی کار سوپاسی کارگەی چیمەنتۆی ماس دەکات بۆ ئەم دەرفەتە بەنرخە و هیوای بەردەوامی ئەم جۆرە هاوکارییانە دەخوازێت لە نێوان زانکۆ و کەرتی پیشەسازیدا.