رۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ١٧ سێپتەمبەری ٢٠٢٤ خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی زانکۆی جیهان-سلێمانی لە گەشتێکی زانستیدا بە مەسبەستی لە نزیکەوە پراکتیزە کردنی تێستەکانی کوالیتی کۆنترۆڵ بۆ ئەو خۆراکانەی کە لە دەرەوەی وڵات داخڵ دەبێت سەردانی تاقیگەکانی کوالیتی کۆنترۆڵی کۆمپانیای ڕەزگە لە دەروازی نێودەولەتی باشماخیان کرد.
کۆمپانیای ڕەزگە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە دەستیکردووە بە کۆنترۆڵکردنی کوالیتی ئەو مادە و کەرەستانەی کە لە خاڵە سنووریەکانەوە داخڵ دەبن. ئەو کۆمپانیایە لەناو کەرتی تایبەتدا بە شێوەیەکی سەرەکی بەرپرسیارن لە تاقیکردنەوەی کوالێتی بۆ هەموو ئەو کەرەستانەی هاوردە دەکرێن بۆ هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی خاڵە سنوورییە نێودەوڵەتییەکانەوە. تاقیگەکان بریتین لە تاقیگەی مایکرۆبایۆلۆجی، کیمیا، فیزیا، نەوت، ئۆتۆمبێل و بیناسازی. جێی ئاماژەیە هەموو تاقیکردنەوە شیکارییەکان بە پابەندبوون بە ستانداردە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ دەکرێن.
لە چوارچێوەی سەردانەکەدا لە تاقیگەی مایکرۆبایۆلۆجی خوێندکارەکان لە نزیکەوە پرۆسەی کۆنترۆڵ کردنی کوالێتی مادە خۆراکیەکانیان، پیشان دانی تەواوی ئامێرەکان، و مێکانیسم و پرۆتۆکۆلی تەواوی پشکنینەکانیان بۆ ڕوونکرایەوە. هەوروەها بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتری خویندکاران بۆ پرۆسەی کوالیتی کۆنترۆل سەردانی تاقیگەکانی کیمیا، فیزیا و نەوتیشیان کرد
لە کۆتاییدا زانکۆ سپاس و پێزانینی خۆی بۆ ستافی ڕەزگە دەردەبڕێت بۆ میواندارییان و هاوبەشکردنی شارەزاییەکانیان لەگەڵ خوێندکاران.