ڕۆژی سێ شەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١/٩ خوێندکارانی قۆناغی سێهەمی بەشی شیکاری تاقیگەییە پزیشکییەکان بە گەشتێکی زانستی سەردانی (نەخۆشخانەی هەرێم) یان کرد.
ئامانج لەگەشتەکە ئاشنا کردنی خوێندکاران بوو بەشيوەیەکی مەیدانی بە بەشە جیاوازەکانی تاقیگە پزیشکییەکانی نەخۆشخانە وەک بەشەکانی(هیستۆپاسۆلۆجی، باکتریۆلۆجی ،بایۆکێمیستری، هۆرمۆن، مۆلیکیولەر ، پاراسایتۆلۆجی و فلێبۆتۆمی).
خوێندکاران سیستەمی ڕێکخستن و ئیشکردنی تاقیگەکەیان لەلایەن سەرپەرشتیارانی تاقیگەی نەخۆشخانە بۆ ڕوونکرایەوە و جەختکرایەوە کە شوێنی وەرگرتنی سەمپڵی چارەخواز (وەرگرتنی نموونەی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەر شیکارییەکی پزیشکی) گرنگترین بەشی هەر تاقیگەیەکە چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆ و یەکلاکەرەوەی هەیە لە هەنگاوەکانی دواتردا.
لەو بەشەدا، بە وردی چۆنییەتی پێشوازیکردن و گرنگی وەرگرتنی زانیاریی کەسی هەر چارەخوازێک و وەرگرتنی سەمپلی پێویست بۆ خوێندکاران ڕوونکرایەوە.
دواتر، هەنگاو بە هەنگاو بە شێوەیەکی زانستی سەرجەم ئامێر و پێداویستییەکانی ناو تاقیگەکانیان لە نزیکەوە بە خوێندکاران ناساند و گرنگی و ڕۆڵی هەر ئامێرێکیان لە شیکارییە پزیشکییەکاندا خستە ڕوو
و جیاوازی هەر جۆرێکی تاقیگەیان بۆ ڕونکرایەوە.