Student Activity: Toward a More Sustainable Campus through Innovative Design and Practical Application
ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری 23ـی11ـی2022
خوێندکارانی قۆناغی دووی بەشی (زانستی سڕکردن)ـی سەر بە کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی جيهان-سلێمانی، گەشتێکی زانستییان بۆ نەخۆشخانەی (فێرکاری)ـی لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا، تێیدا سەردانی (بەشی گازە پزیشکییەکان و سێنتراڵ ڤاکیوم و یەکەی ئۆکسجینی شل و هۆڵی نەشتەرگەریی) کرا.
لەم گەشتەدا خوێندکاران ئاشناکران بەو بابەتانەی کە بە تیۆری خوێندویانە.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پلانی زانکۆی جيهان-سلێمانی دێت بۆ ڕەخساندنی هەلی ئاشناکردنی خوێندکاران بە ئەزموونە زانستییەکانی دەرەوەی زانکۆ و ئاڵوگۆڕی زانياری لەگەڵ دامەزراوە زانستی و ئەکاديمییە جياوازەکاندا.
Related posts