ڕۆژی چوارشەممە (23/11/2022) لە چوارچێوەی گەشتێکی زانستی دا خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی کۆلێجی ئەزمەڕ بۆ بەهرەدارانیان کرد، بەمەبەستی ئاشنابوون بە لایەنی پەروەردەیی و فێرکاری لە کۆلێجەكە، لەم گەشتەدا لەلایەن دەستەی بەڕێوەبردنی کۆلێجەکەوە پێشوازی لە خوێندکاران کرا، زانیاری و ڕونکردنەوەی پێویست درا بەخوێندکاران، پاشان خوێندکاران سەردانی هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکانی کۆلێجەکەیان کرد، ئاشنابوون بەو شێوازە پەروەردەیی و فێرکاریانەی کە لەلایەن مامۆستایانی كۆلێجەكەوە پەیڕەو دەکرێت.
شایانی باسە گەشتەکە لەلایەن (م.سەلام حسین یحیی) سەرۆکی بەش و
(م. عادل و م. بەستە) مامۆستایانی بەشەوە سەرپەرشتی کرا.
لە کۆتایدا بەشی پەروەردەی گشتی زانكۆی جیهان-سلێمانی و كۆلێجی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران ڕێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی چالاكی هاوبەش و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولا دا لە داهاتوودا.