
كۆمەڵێك خوێندكاری پۆلی هەشت و نۆی قوتابخانەی (بابان)ی بنەڕەتی كە ژمارەیان سەد و پەنجا (١٥٠) خوێندكار دەبوو بە دوو گروپ وە لە دوو رۆژی جیاوازدا سەردانی زانكۆی جیهان-سلێمانیان كرد.
لە لایەن مامۆستایان و ستافی زانکۆوە پێشوازی لە مامۆستایان و خوێندكارانی قوتابخانەی بابانی بنەڕەتی کرا و خوێندكاران ئاشنا کران بەسەرجەم بەش و تاقیگە و ناوەندەکانی زانکۆ و وە لە هەمان كاتدا میوانداری كران بۆ ئامادەبوون لە ڤیستیڤالی پایز كە لە زانكۆ رێكخرابوو.
شایانی باسە زانکۆی جیهان-سلێمانی، بەردەوام پەرە بە پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکان دەدات لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکان، بەتایبەتی دامەزراوە پەروەردەییەکان.
Related posts