رۆژی ١/٣/٢٠٢٣، لە چوارچێوەی گەشتێکی زانستی دا، خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردجینیەسی دوو وقوتابخانەی کوردجینیەسی دوویان کرد.
مەبەست لە سەردانەکە، ئاشنابوونی خوێندکاران بوو بە لایەنی پەروەردەیی و فێرکاری لەو قوتابخانەیە.، خوێندکاران لەلایەن دەستەی بەڕێوەبردنی قوتابخانەكە پێشوازیان لێکرا وزانیاری و ڕونکردنەوەی پێویستیان لە لایەن بەرێەرایەتی قوتابخانەکەوە پێدرا. پاشان، خۆیندكاران سەردانی هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکانی قوتابخانەكەیان کردوو وئاشنابوون بەو شێوازە پەروەردەیی و فێرکاریانەی کە لەلایەن مامۆستایانەوە پەیڕەو دەکرێت.
شایانی باسە گەشتەکە لەلایەن م.سەلام سەرۆکی بەش و مامۆستا دیار و مامۆستایانی بەشەوە سەرپەرشتی دەکرا.