لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی جیهان سلێمانی گەشتێکی مەیدانیی زانستی رێکخست بۆ شارۆچکەی دوکان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم.
ئەم گەشتە زانستییە بە سەرپەرشتیی هەردوو مامۆستایانی بەڕێز سەرکۆ حەسەن و دابان عبداللە.
ئامانج لەم گەشتە زانستییە ئەوەبوو کە دەرفەت بە خوێندکاران بدرێت کە بتوانن شوێن و زەوی گونجاو دیاری بکەن بۆ پڕۆژەی ڤێلا کە لەم وەرزی خوێندنەدا پێویستە ئەنجامی بدەن.
خوێندکاران بەژدار بوون لە هەلسەنگاندنی گشتگیری شوێنەکە، کە بە وردی سەرجەم لایەنی زەوییەکانیان دەستنیشان کرد بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە لەگەل پێداویستی و ئامانجەکانی پڕۆژەکەدا یەکدەگرێتەوە.
ئەم ئەزموونە کردارییە هۆکارێک بوو بۆ فێربوونی خوێندکاران بە ئەنجامدانى کاری هەرەوەزی و چۆنیەتی بیرکردنەوەی ڕەوا بۆ دانان و ئەنجامدانی پڕۆپۆزەڵی خانووی ڤیلاکانیان..