رۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نێوان دیزاین وگرێبەست وجێبەجێکردندا

لە چوارچێوەی گەشتی زانستی خوێندکارانی بەشی یاسای زانکۆی جیهان ـ سلێمانی، وبەسەرپەرشتی مامۆستایانی بەش د.فازڵ زەهاوی و م.ئاسۆ حمەشین ڕۆژی چوارشەممە ٧ ـ ١٢ ـ٢٠٢٢ قۆناغی دووەمی هەمان بەش لە وانەی یاسای کارگێڕی سەردانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیان کرد، بۆ شارەزابوون لە چۆنیەتی ڕاییکردنی کاروباری کارگێڕی ئەنجوومەن و شێوازی چاودێری کردنی دامەزراوە خۆجیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە لایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە، شایەنی ئاماژەیە لە لایەن بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەن پێشوازی کران، و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەسەر هەمان تەوەری سەردانەکە بۆ خرایە ڕوو.
Related posts